كۆبوونەوە كرا

هەوڵی گەڕاندنەوەی داع*ش*ە دەستگیركراوەكانی عێراق لە سوریا دەدرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق كۆبوونەوە و لە بارەی گێڕانەوەی چەكدارە داع*ش*ە دەستگیركراوەكان لە سوریا، گفتوگۆیان كرد.

جەنەڕالی ئەمریكی مایكڵ كۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق عەبدولەئەمیر یارەڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.1.2025 لە بەغدا كۆبوونەوە و باسیان لەوە كردووە ئەو چەكدارە داع*شە* عێراقییانەی لە زیندانەكانی سوریان، لەگەڵ ئەو خێزانانەی لە كەمپی هۆل هەر لە سووریا نیشتەجێن، بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.

چەكدارە دەستگیركراوەكانی داع*ش* لە سوریا، لەو زیندانانەن، كە لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” پارێزگاری و چاودێری دەكرێن.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، هەردوولا لە بارەی بارودۆخی سوریا و گرنگیی گێڕانەوەی چەكدارە داع*ش*ە عێراقییە دەستگیركراوەكان لە سوریاوە بۆ عێراق، گفتوگۆیان كردووە، هەروەها باسیان لە گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەش كردووە، كە لە كەمپی هۆل لە سوریان، كە ئەوانیش كەسوكاری چەكدارە توندڕەوەكانن.

لە ساڵی 2024دا 156 دەستگیركراوی عێراقی، كە چەكداری داع*ش* بوون، لەگەڵ سێ هەزار و 203 هاوڵاتی عێراقی، گەڕێندراونەتەوە عێراق، كە ئەوانیش زۆربەیان خێزان و كەسوكاری چەكدارانی داع*ش* بوون.

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد