ترەمپ و خێزانەکەی دێنە کۆشکی سپی
بایدن رۆیشت؛ باراک ئۆباما پێی دەڵێ سیاسەتی نەدەکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
جۆ بایدن، ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی کرد و دۆناڵد ترەمپ، وەک 47 هەمین سەرۆکی ئەمریکا و هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکەی لە رێگەن و دەگەنە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، سەردەمی ترەمپ و کۆمارییەکان بە فەڕمی لە رۆژی 20.1.2025 دوای سوێندخواردن دەستپێدەکات.
لە میانی وتاری ماڵئاوایی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کرد، جۆ بایدن سەرۆکی 46هەمین و تەمەن 82 ساڵ ئەمریکا وتی، “نیگەرانم لە چڕبوونەوەی مەترسیداری دەسەڵات لە دەستی چەند کەسێکی دەوڵەمەنددا، ئەمە وا دەکات هەڕەشە لەسەر دیموکراسی و ئازادیمان دروستببێ”.
جۆ بایدن لەبارەی ماوەی سەرۆکایەتی باسی لەوەکرد، نابێت هیچ سەرۆکێک پارێزراو بێت لەو تاوانانەی لە کاتی پۆستەکەیدا ئەنجامی دەدات، وە وتی، “لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا هەموو بەڵێنەکانم بە ئەمریکییەکان جێبەجێ کردووە”.
لەبارەی ماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن، باراک ئۆباما سەرۆک 44هەمین سەرۆکی ئەمریکا لە فەیسبووکئ خۆی نوسیوویەتی، چوار ساڵ لەمەوبەر لە ناوەڕاستی بڵاوبوونەوەی پەتایەکدا پێویستمان بە سەرکردەیەک بوو، سیاسەت بخاتە لایەک و ئەوەی دروست بوو بیکات، ئەوەبوو جۆ بایدن کردی.
ئۆباما وەک شانازییەک بۆ ئیدرەی بایدن دەڵێ، لە سەردەمێکدا کە ئابووریمان لە داڕووخان بوو، ئەو بووە هۆی ئەوەی، ئەمریکا بگاتە بەهێزترین بوژانەوەی جیهان و 17 ملیۆن هەلی کاری رەخساند و تێچووی چاودێری تەندروستی کەمکردەوە و لەبەرامبەردا تێکڕای موچە زیادی کرد.