رێی تێدەچێت ئیلۆن مەسک ئەنجامەکان بگۆڕێت
ئەمساڵ 12 وڵاتی ئەوروپا هەڵبژاردنیان تێدایە و لە ئێستاوە زەبەلاحەکە چاوی لەسەریانە
+964
ژووری هەواڵ
ئیلۆن مەسک جارێک و دوان و سیان نییە رەخنەی توندی لە حکومەتەکانی ئەوروپا دەگرێت و بەوە تۆمەتباریان دەکات وەزعی ئابووریی خەڵکیان تێکداوە، حکومەتەکانیش لێی هاتوونەتە دەنگ و دەڵێن دەست وەرمەدە لە کاروباری وڵاتەکەمانەوە.
ئیلۆن مەسک خاوەنی ئێکس و تێسلاو سپەیس ئێکس، پیاوێکی هەر وا کەم نییە، زۆر ناوەندی گرنگی چاودێری پێیان وایە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ترەمپ، چونکە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاریگەری دروست دەکات و پێگەی خۆیشی وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان متمانە لای خەڵک دروست دەکات.
لەوەش زیاتر لە دوای 20ی ئەم مانگەوە دەبێتە یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی ترەمپ.
ماوەیەکە مەسک کەوتووەتە گیانی حکومەتەکانی ئەوروپا، ئەوانیش هاواریان لێ هەستاوە، چونکە دەزانن قسەکانی ئەو زەبەلاحە کاریگەری دەبێت، بە تایبەتی کە ئەو پشتگیری هێزە راستڕەوەکان دەکات.
بۆ تێگەیشتن لە هەوڵەکانی مەسک، تەماشای ئەم ڤیدیۆیەی هانا سەعید بکەن کە شرۆڤەکارێکی کاروباری ئەمریکایەو هەر لەوێش دەژی و لە نزیکەوە ئاگاداری لێدوان و وتارەکانی ئیلۆن مەسک و هەوڵەکانیەتی.