لە كەركوك كەسێك بە تۆمەتی ئەندامبوون لە دا*عش* دەستگیر كرا
كەركوک
كەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە دا*عش* دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویكردەوە، كەسێكیان گرتووە، كە سەر بە رێكخراوی داع*ش* بووە.
دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا شەوی رابردوو ئاشكرای كرد، “هێزەكانیان توانیویانە تی*رۆ*ریستێكی سەر بە دا*عش* لە پارێزگای كەركوک دەستگیر بكەن”
هەروەها باسی ئەوەیان كردووە، دەزگەیان بە پاڵپشتیی زانیاریی هەواڵگری، هەڵمەتی پشكنینی بۆ مۆڵگەیەكی چەكدارانی داع*ش* كردووە لە پارێزگای ئەنبار، كە چەندین ماددەی تەقینەوەی تێیدا بووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.