دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو له ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌رگیراوه.
هه‌ردوولا ده‌ڵێن "هاریكارین"
رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه هه‌رێم و ئه‌مریكاى كۆكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم ده‌ڵێت، شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە، مەبەستی سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان تاوتوێکردنی پرسی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رێکار و میکانیزمەکان بووه.
لایەنی هەرێمی کوردستان، لە ژمارەیەک بەرپرس و پەیوەندیداران لە سەرۆکایەتی هه‌رێم و حکومەت و هێزەکانی پێشمەرگە پێکهاتبوون، شاندی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ كێڤن لێیهى، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، کۆبوونەوەكه‌ى نێوان هه‌ردوولا، كە دوێنێ كراوە، فراوان بووه و لە تەوەری چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کراوه‌تەوە.