وێنه ئه‌م باڕكۆد و ژماره موبایلانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری بازرگانى سۆران بڵاویان ده‌كاته‌وه.. له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان وه‌رگیراوه.
بۆ سكاڵاكردنى هاوڵاتیان له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كانى بازاڕ
چاودێریی بازرگانی سۆران ژمارە و بارکۆدى تایبه‌ت له دوكانه‌كان هه‌ڵده‌واسێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران، چاودێریی بازرگانی باركۆد و چه‌ند ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان هه‌ڵده‌واسێت، بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتى له‌هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچییه‌كی بینى راسته‌وخۆ سكاڵا له‌سه‌ر شوێنه‌كه تۆمار بكات یاخود په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری بازرگانی ده‌ڵێت “تۆ کە بەرامبەر بڕە پارەیەکی دیاریکراو کەلوپەل دەکڕیت، ئه‌گه‌ر به جۆرێک لە جۆرەکان هەستت کرد پێشێلى مافەکانت کراوە، فێڵت لێکراوە یاخود ئەو کەلوپەلەی کڕیوتەوە زیاد لە رادەبەدەر گرانە، یان ماوەی بەسەرچووە، یان هەر کردارێکى تر کە هەستت کرد پێچەوانەى یاسا و رێنماییەکانە، دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە سکاڵا بگەیەنیته ئێمه”.
سه‌فا سه‌یدخان، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى هه‌ڵواسینى ئه‌م باركۆد و ژمارانه هاوڵاتى ده‌توانێت راستەوخۆ پەیوەندیان پێوه بكات.
وتیشی “به سكانكردنى باركۆده‌كه لینكێك ده‌كرێته‌وه و له ناو لینكه‌كه‌ش فۆڕمێک هه‌یه بۆ هاوڵاتی، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌كەى تێدا تۆمار بكات و راسته‌وخۆ ده‌گاته لامان”.
هاوڵاتى ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌م دوو ژماره مۆبایله‌ش بكات وه‌ك هێڵى گه‌رم، راسته‌وخۆ لیژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، ژماره‌كانیش بریتین له : 07502125544
07509683135
رێگاى سێیه‌میش كه چاودێریی بازار ده‌سته‌به‌رى كردووه ناردنى سكاڵاكه‌یه‌تى له رێگه‌ى ئه‌م ئیمێله‌وه: [email protected]
سه‌یدخان ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه باركۆد و ئیمێل و ژماره‌كان له ته‌واوى دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان هه‌ڵده‌واسرێت و رێكاره‌كان بۆ به‌رگرتن له سه‌رپێچییه‌كانى بازاڕ توندتر ده‌كه‌نه‌وه.