رێبه‌رێكی گه‌شتیاری ئایینیشى چاپكردووه
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف خه‌ریكی چاپكردنى به‌شی دووه‌مى كتێبی “پێكه‌وه‌ژیان”ـه له كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه خه‌ریكی ئاماده‌كردن و چاپكردنى به‌شی دووه‌مى كتێبێكه به‌ناوى “پێكه‌وه‌ژیان” له كوردستاندا، ئه‌ندامێكی لینه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاماده‌كارییه‌كان به‌ره‌و كۆتایین و له‌داهاتووش به‌چاپ ده‌گه‌یه‌ندرێت.
كتێبه‌كه، باس له پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له هه‌رێم و ته‌واوى ئه‌و شوێنه‌واره ئایینیانه‌ش ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستاندان بۆ هه‌موو ئایینه‌كان هه‌یه.
ئه‌میر عوسمان مه‌ولود، ئه‌ندامێكی ئه‌م لیژنه‌یه به 964ـى وت، به‌شی دووه‌مى ئه‌م كتێبه ته‌واوكارى به‌شی یه‌كه‌مه و وه‌كو پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “كتێبه‌كه رێبه‌رى گه‌شتیاری ئایینى نییه، به‌ڵام به‌شێكی تایبه‌ت كراوه به بابه‌ته و پێشتریش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه رێبه‌رى گه‌شتیاری ئایینى بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
لای خۆیه‌وه، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به 964ـى وت، رێبه‌ره گه‌شتیارییه ئایینییه‌كه به چه‌ند زمانێك چاپكراوه و به چه‌ند قۆناغێكی دیكه‌ش چاپ ده‌كرێت.
نادر روستی، كه پێشتر وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم بووه، هاوكارى ئه‌وقافی كردووه بۆ ئه‌و رێبه‌ره‌ى به چاپیان گه‌یاندووه، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى “دڵشادم کە توانیم هاوکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بکەم بە پێدانی وێنە و نووسین و رێکخستنی تێکستی شوێنە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان، کە 54 شوێن لەخۆ دەگرێت.
شوێنه ئایینییه‌كان كه‌وتوونه‌ته پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، موسڵ.
باسی له‌وه‌ش كردووه، لە ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار رێبەری گەشتیاریی ئایینیان لە دەستەی گەشتوگوزارى هه‌رێم بە چاپ گەیاندووه و پێیوایه “ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كردوویه‌تى لە رووی تێکست و زانیاری و وێنە باشتر و دەوڵەمەندترە”.