لە سلێمانی
بۆ یەکەمجار پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرە و تەکنەلۆژیای بیناسازی دەکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
لە سلێمانی بۆ یەکەمجار پێشانگایەکی نێودەوڵەتی خانووبەرە بۆ وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای بیناسازی دەکرێتەوە.
ژووری بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025 رایگەیاند، بە چاودێری حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ خانووبەرە و کەلوپەلی بیناسازی دەکەنەوە.
پێشانگاکە لە 21.4.2025 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ ت 24.4.2025 بەردەوام دەبێت.
وریا فەیسەڵ، بەڕێوەبەری فرۆشتنی کۆمپانیای (الاحداث التقدم) بۆ پێشانگا و کۆنگرەی نێودەوڵەتی بە 964ـی وت، نزیکەی 140 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن.
وتیشی، کۆمپانیاکان پێکهاتوون لە کۆمپانیای وەبەرهێنان، خانووبەرە و کەلوپەلی بیناسازی، لە هەریەکە لە وڵاتانی، ئێران، ئوردن، تورکیا و قبرس لە دەرەوە و چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی عێراق و کوردستانیش بەشداریی دەکەن.