لە هەندێ شوێن نزیکەى 300 ملیمەترە
لە زۆربەى ناوچەکانى سلێمانى کەمتر لە پار باریوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى راپۆرتى کلاسیکى باران بارینى رۆژانەى فەرمانگەى کەشناسى- کشتوکاڵى سلێمانى، دەردەکەوێت رێژەى بارانبارینى ئەمساڵ بەراورد بە پار کەمی کردووە.
لە راپۆرتەکەدا تەنیا لەناو شارى سلێمانى و نەحیەى باوەنور و بەکرەجۆ، رێژەى بارانبارینى ئەمساڵ لە پار زیاتر بووە، بەڵام بەگشتى لە هەموو شار و ناوچەکانى دیکەى پارێزگاى سلێمانى و هەدوو ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان و راپەڕین، رێژەى بارانى ئەمساڵ کەمتر بووە لە پار.
راپۆرتەکە لە نێوان (1.9.2023 بۆ 11.1.2024) و (1.9.2024 بۆ 11.1.2025)ـە.
بەپێى راپۆرتەکە بێت، لە سلێمانى 8 ملیمەتر و لە باوەنور 0.79 ملیمەتر و لە بەکرەجۆ 7.8 ملیمەتر، باران لەمساڵدا زیاتر لە پار باریووە.
ئەو شوێنانەى ئەمساڵ کەمتر لە پار بارانیان لێباریووە بەم شێوەیەیە:
بازیان: 46.4 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
بەرزنجە: 113.3 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
سەروچاوە: 291.2 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
سەرکەپکان: 284 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
سەنگەسەر: 99 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
قەڵادزێ: 109 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
ماوەت: 81 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
رانیە: 228.6 ملیمەتر کەمتر لە پار باریوە.
لەم خشتەیەدا رێژەى باران بارینى سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان لە نێوان ئەمساڵ و پار ببینە.
بەپێى ئامارى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو بڕێکى باش باران لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و پارێزگاى هەولێر بەتایبەت، باران باریوە کە زۆرترینى لە دیبەگە بووە.