"تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن"

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروست کردووە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروست کردووە و تیمەکانی رێگاوبانی سۆرانـیش سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن.

سیروان بارزانی، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە 964ـی وت، “بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروست بووە، بەڵام ريگاکە دانەخراوە و تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن”.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆرانـیش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2025 ئەو وێنانەی خوارەوەی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “رامالینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لە سەر ڕێگای سەرەکی ( چۆمان -حاجی ئۆمەران ) لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، قەزای چۆمان لە لایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان”.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی باش باریوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران داخ...

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

بەفرەكەی حاجی ئۆمەران زیانی بە گوندنشینان گەیاندووە

بەفرەكەی حاجی ئۆمەران زیانی بە گوندنشینان گەیاندووە