قایمقام: كێشه‌كه له شوێنه بازرگانییه‌كانه
هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى غازى ماڵان له رواندز ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه كێشه‌ى كه‌مى غازى ماڵان رووی له قه‌زاى رواندز كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان له سۆشیاڵ میدیاكانه‌وه ئه‌م گرفته باس ده‌كه‌ن، قایمقامیش ده‌ڵێت، له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردندان.
كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه وه‌رزى زستانه و خواستێكی زیاتر له‌سه‌ر به‌كارهێنانى غاز هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و بڕه‌ى غاز كه وه‌كو پشكى رواندز داندراوه بەشیان نه‌كات و كه‌موكوڕى بۆ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى ئه‌م قه‌زایه دروستبكات.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه كێشه‌ى كه‌مى غاز له قه‌زاكه‌ى نه‌بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
وتیشی “كێشه‌كه زیاتر له شوێنه بازرگانیانه‌یه كه غاز به‌كارده‌هێنن و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه‌موكوڕییه‌كه‌ى بۆ ماڵان دروستكردووه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه پێشتر 964 له فه‌رمانگه‌ى نه‌وت و كانزاكانى سۆران وه‌ریگرتووه، پشكی قه‌زاى رواندز بۆ غازى ماڵان مانگانه حه‌وت ته‌نكه‌ره كه كۆى گشتى بڕه‌كه‌ى 20 تۆنه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو وه‌رزه‌كان هه‌مان ئه‌م بڕه‌یان پێده‌درێت.