دیمه‌نى وه‌كیلێكی غازفرۆش له‌یه‌ك له كۆڵانه‌كانى شارى سلێمانى ... وێنه : شۆسیاڵ میدیا
هه‌ڵه‌بجه تا سێ مانگى دیكه غازی ماڵانى دابینكردووه
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ده‌ڵێت، تا سێ مانگى دیكه غازى ماڵانیان له چه‌ند كارگه‌یه‌كی سنووره‌كه‌یان دابینكردووه و ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه كردووه تا كێشه و قه‌یرانى غاز له سنووره‌كه‌یاندا نه‌هێڵن.
هەرسێ کارگەكانى غازی عەبابەیلێ و سیروان و هەڵەبجە، بە سەرجەم وەکیلەکانیانەوە پابەندکراون بە بەرنامەیەکی پێشوه‌خته، هه‌ریه‌ك له‌و كارگانه غاز بۆ به‌شێكى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه دابین بكه‌ن.
پلانه‌كه‌ى قایمقامه‌تى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه بۆ 1.11.2023 تا 1.2.2024ـه.
لیژنه‌ى سووته‌مه‌نیى قه‌زا، وه‌كیله‌كانى راسپاردووه له کۆڵان بە کۆڵانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه غاز دابه‌ش بكه‌ن، كه پێیه‌وه پابه‌ند كراون و نرخی فەرمی حکومەتیش بۆ هه‌ر بوتڵێك غاز هەشت هەزار و 500 سەد دینار.
لیژنەی سووتەمەنی، هاوڵاتیانى دڵنیا كردووه‌ته‌وه كێشه و گرفتى غازیان نامێنێت و ده‌شڵێت “دەتوانن لە کاتی بوونی گرفتدا ئاگادارمان بکەنەوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی”.