تەنیا ئەمڕۆ 10 راوچى دەستگیرکراون و لەمساڵیشدا 22

شەش راوچى بەشەش سەگەوە دەستبەسەر کران

964+

وریا فەتاح

تەنیا ئەمڕۆ لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى 10 کەس لەسەر راوکردن دەستگیرکراون و لەسەرەتاى ساڵى نوێشەوە 22 هاوڵاتى.

لە 2025 دا رۆژى دووو کەس لەسەر راوکردن دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، کاروچالاکییەکانى ئەمڕۆى بڵاوکردەوە و بەمەش تەنیا لەمڕۆدا توانیویانە 10 راوچى دەستگیر بکەن، بەم شێوەیەى خوارەوە:

لە سنوورى گوندى مەسۆیى سەر بە ناحیەى سێوسێنان، دوو هاوڵاتى لەسەر راوکردن دەستگیرکران و یەک کەروێشکى راوکرا و یەک تاپڕ و یەک چەقۆ و لایتێک و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکابیش، دەستیان بەسەرداگیرا.

لە چالاکییەکى دیکەدا، لە گوندى داڵناغاوزى سنوورى ئاغجەلەر، دوو راوچى و چەند کەلوپەلێکى راو دەستبەسەر کرا.

هەر لە چالاکییەکانى ئەمرۆیاندا، پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى لە رێگەى مەفرەزەکانیانەوە لە بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور و زەڕایەن، لە کێوماڵێکى سنوورەکەیان توانیان لە سنوورى گوندى بەردەکەڕ، شەش هاوڵاتى لە کاتى سەرقاڵبوونیان بە راوکردن دەستگیر بکەن و  شەش سەگ و یەک پیکابیش دەستیان بەسەردا گیرا.

بەپێى ئامارەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، لە ماوەى 11 رۆژى ساڵى 2025، توانراوە لە سنوورەکەیان 22 راوچى دەستگیر بکەن.

لە ئاغجەلەر حەوت راوچى دەستگیرکران

لە ئاغجەلەر حەوت راوچى دەستگیرکران