کالیفۆرنیا دهبێته 13 مین ئاگرى گهوره
چی لهبارهى گەورەترین ئاگرکەوتنەوەكان لە مێژوودا دهزانیت؟
964+
فهرهاد حهسهن
سهرۆكى رێكخراوێكی ژینگهیی لهههرێمی كوردستان چاودێری ئاگركهوتنهوهكهى ئهمریكاى كردووه و دهڵێت یهكێكه لهو 13 ئاگركهوتنهوه گهورانهى كه له مێژوودا بیندرابێت.
ئاگرهكهى ئێستا، لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا و بەتایبەتیش شاری لۆس ئەنجلۆسی گرتۆتەوە، تاوهكو ئێستا بههۆیهوه زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە نۆ هەزار باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە یان لەناوچوونە و بهپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانى کۆمپانیای پێشبینیکردنی ئاکووێزەر کۆی زیانەکان و زیانە ئابوورییەکان تاوهكو 150 ملیار دۆلار دهبێت.
مهعروف مهجید، سهرۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، بە درێژایی مێژووی هاوچەرخ کۆمەڵێ ئاگرکەوتنەوە گهوره روویانداوه ئهمهى ئێستاى ئهمریكاش یهكێكه لهو ئاگرانه.
وتیشی “گهورهترین ئاگر كه زۆرترین زیانى گهیاندبێت، ئاگرکەوتنەوەكهى دارستانەکانی تایگای سیبیریا له رووسیا بوو له ساڵى 2003، كه بههۆیهوه 55 ملیۆن دۆنم زهوى دارستانهكان سووتان”.
دووهم ئاگرکەوتنەوەى گهورهش له دارستانەکانی ئوسترالیا ساڵى 2020 كه بەهۆیەوە 42 ملیۆن دۆنم زەوی سووتاو و هەزاران باڵەخانە وێران بوون دەیان کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ناوچەكانى باکووری رۆژئاوا کەنەداش له ساڵى 2014 بهیهك كاتدا 150 ئاگرى جیاوازى بهخۆوهبینى و ئاگرهكان له رووبەرەکەی نزیکەی 442 میل چوارگۆشەی كهوتبوونهوه، دوکەڵی ئەو ئاگرانە هۆشداری لەسەر کوالیتی هەوا لە سەرانسەری کەنەدا و هەروەها لە ئەمریکا دروستکرد، نزیکەی 8.5 ملیۆن دۆنم دارستان بە تەواوی لەناوچوون.
وەرزی ئاگری ئەلاسکا
وەرزی ئاگرکەوتنەوەی ئەلاسکا لە ساڵی 2004 دا، زیاتر لە 6.6 ملیۆن دۆنم زەوی لە 701 ئاگرکەوتنەوەدا سووتاون، 215 لەو ئاگرانە بە ڕەشەبا دەستی پێکردووە و 426 ئاگرکەوتنەوەکەی دیکەش لەلایەن مرۆڤەوە ههڵگیرسابوو.
ئاگری هەینی ڕەش
ئەم ئاگره، زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆنم زەوی لە ڤیکتۆریاى باشووری رۆژهەڵاتی ئوسترالیا لە ساڵی 1939 روویدا و بههۆیهوه 71 كهس گیانیان لهدهستدا و وهكو سێیەم و کوشندەترین ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە مێژووی ئوسترالیادا باسی دهكرێت.
ئاگری گەورە لە کەنەدا
سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لهو وڵاته روویدا، بهڵام تاوهكو ئێستاش وەک یەکێک لە گەورەترین و وێرانکەرترین ئاگرکەوتنەوە کێوییەکانی مێژوو باس دەکرێت، لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی پێنج ملیۆن دۆنم دارستان سووتان و سەدان بینای وێران کرد و 11 کەسیش گیانیان لهدهستدا.
ئاگری چینچاگا
بە ئاگری ویسپ و “ئاگری 19” ناسراوە، ئەمە زنجیرەیەک ئاگرکەوتنەوەی کێوی بووە کە لە باکووری کۆڵۆمبیا و ئەلبێرتای ئەمریکا لە مانگی حوزەیران تا سەرەتای پاییزی 1950 روویاندا.
ئاگرکەوتنەوەکانی بۆلیڤیا
لە مانگی ئابی ساڵی 2010 زیاتر لە 25 هەزار ئاگر لە سەرانسەری بۆلیڤیا روویاندا و بە مەزەندەکردن 3.7 ملیۆن دۆنم زهوى دارستانی گرتەوە و زیانێکی تایبەتی بە پشکی وڵاتەکە لە دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن گەیاند.
ئاگری گەورەی کۆنتێکتیکۆت
به ئاگری سوتەمەنی شەیتانیش ناسراوە، ئەم ئاگرە گەورەیە لە مانگەکانی هاوینی ساڵی 1910 لە ویلایەتی ئایداهۆ و مۆنتانای ئەمریکا کەوتەوە، بههۆیهوه سێ ملیۆن دۆنم زهوى و دارستانی سووتاند و 85 كهسیش بههۆیهوه گیانیان لهدهستدا.
ئاگری ئەژدیهای رەش
هەروەها بە ئاگری داکسینگ ئانلینگ ناودەبرێت، لە ساڵی 1987 روویداوە و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک بەبێ وەستان بەردەوام بوو نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی لەناوچوون.
ریچاردسۆن باککانتری فایەر
ئاگری ریچاردسۆن باککانتری لە مانگی ئایاری 2011 لە شاری ئەلبێرتای کەنەدا کەوتەوە، گەورەترین ئاگر بوو لە ماوەی زیاتر لە 60 ساڵی وڵاتەکەدا، كه نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆنم دارستانی بۆریالی لەناوبرد.
ئاگری مانیتۆبا
ئاگرکەوتنەوەکانی مانیتۆبا لە نێوان ناوەڕاستی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 1989 روویاندا، بە مەزەندەکردن 1147 ئاگركهوتنهوه بوو، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار دۆنم زەوی لەناوچوون و 24 هەزار و 500 کەسیش ماڵەکانیان چۆڵکرد.
تەکساس فایرز
ئاگرکەوتنەوەی کێوی لە ویلایەتی تەکساس لە کۆتاییەکانی شوباتی 2024 دا، كه بههۆیهوه نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆنم زەوی لەناوبرد.