"گۆڕانکارى لە مەرجى زمان کراوە"

تاوەکو دووشەممە داواکاری بۆ خوێندن لە قوبرس درێژکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى پێشکەشکردن بۆ زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا،لە زانکۆکانی باکوری قوبرس “تورکیا” درێژکردەوە و تا دووشەممە دەتوانن بچن داوا پێشکەش بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆکانی باکوری قوبرس (تورکیا)، (22) کورسی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پێشکەش بەهەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا لە پەیجی خۆی دەڵێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت ماوەى پێشکەشکردن تاکو رۆژى دووشەممە 13.1.2025 درێژدەکاتەوەو مەرجى زمانى ئینگلیزیش گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.

بۆ خوێندنەوەى وردەکارى و چۆنیەتى پێشکەشکردن و مەرج و ڕێنماییەکان ئەم بەستەرەى خوارەوە کلیک بکەن:

رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبل...

رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا بڵاوکرایەوە