لە گوندی مەسۆیی سێوسێنان

دوو راوچی بە تەواوی کەلوپەلەکانیانەوە دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

لە سنووری سێوسێنان دوو هاوڵاتی کە راویان کردووە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان لە سنوری گوندی  مەسۆیی) سەر بە ناحیەی سێوسێنان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر کران.

دەشڵێت، دەستگیراوە بەسەر کەلو پەلەکانیاندا کە پێکهاتبوون لە یەك کەروێشکی راوکراو، یەك چەکی تاپڕ، یەك چەقۆ، یەك لایت، یەك ئوتۆمبێلی پیکاب.

پۆکیس ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

چوار کەس بەهۆی راوکردنی باڵندەی کێوییەوە دەستگیرکران

چوار کەس بەهۆی راوکردنی باڵندەی کێوییەوە دەستگیرکران