سۆران له “له‌دایكبوونى منداڵ” ئامارێكی نوێى تۆماركرد
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌نها له مانگی ڕابردوودا زیاتر له 400 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان و له‌دایكبوونى سۆران هاتوونه‌ته دونیاوه و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه ده‌شڵێت “له‌مێژووى سۆراندا یه‌كه‌مجاره له‌ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌و ژماره‌یه منداڵ له‌دایك ببن “.
د. ڕێباز ئەحمەد باڵه‌كى، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “ته‌نها له مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، 407 منداڵ لەدایکبوونە”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه، بۆ تۆڕى964ـى ئاشكرا كرد “له‌و 407 منداڵ، 204 کوڕ و 203 کچن”.
ئه‌و ئاماره گشتییه له‌مانگى رابردوودا، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه 230 نەشتەرگەری ئەنجامدراون لەوانەش 210 نەشتەرگەری گەورە، چارەسەری پێویستیش بۆ 4550 منداڵ لە ڕاوێژکاری و فریاکەوتن کراوە، لە هەمان بەشیش چارەسەری بۆ 2450 ئافرەت کراوە، جگە لەوە 1200 سۆنار لە نەخۆشخانە کراوە و 121 نەخۆشیش لە قاوشی منداڵان و ئافرەتان خەوێنراون و 121 منداڵیش لە بەشی منداڵە ناکامەکان خەوێنراون.
“2530 نەخۆش لە نۆرینگەی دەرەکی چارەسەریان بۆ کراوە، هه‌ر لەو مانگه‌ش چارەسەری پێویست بۆ 12000 دوازدە هەزار نەخۆش کراوە.” به‌پێی ئه‌و ئاماره..
د. ڕێباز ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه “له‌رابردوودا هیچ مانگێك له نه‌خۆشخانه‌ى سۆران به‌قه‌د ئه‌و ژماره زۆره‌ى مانگى كانوونى دووه‌م منداڵ له‌دایك نه‌بوونه، مانگی وا هه‌بووه گه‌یشتۆته 350 منداڵ، كه‌متر له‌وه‌ش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه ده‌بێته زۆرترین ژماره‌ى له‌دایكبوون و ده‌شبێته یه‌كه‌مینجار كه ئه‌و ژماره له سۆران تۆماربكرێ”.