"داعش بەهێزتر بوون"
مەزڵوم عەبدی داوا لە ترەمپ دەکات هێزە ئەمریکییەکان بهێڵێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناردووەو دەڵێت هێزی سەربازی ئەمریکا لە باکورو رۆژئاوای سوریا بهێڵەرەوە.
ئەمڕۆ عەبدی بۆ رۆژنامەی گاردیان قسەی کردووە و وتوویەتی مەترسییەکانی داعش ئێستا لە هەمووکات زیاترە ”داعش لە بیابانەکاندا بەهێزتر بوون، ئێستا چەکی زۆری سوپای سوریایان لایە، هێزە کوردییەکانیش بەر فشاری زیاتری تورکیا و بەکرێگیراوەکان کەوتوون.
مەزڵوم عەبدی باسی ئەو سیناریۆیانەی کردووە ئەگەر ئەمریکا بیر لە کشانەوە بکاتەوە، دەڵێت ”پشێوی زیاتر دەخوڵقێت و دوور نییە شەڕی ناوخۆش دروست ببێت”.
ئەمریکا 2000 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، ئەمە ئەو سەربازانەن کە عەبدی بە هیوایە لەگەڵ هاتنی ترەمپ بمێننەوە.
ترەمپ رۆژی 20ـی ئەم مانگە بە رەسمی پۆستەکەی وەردەگرێت و بۆ چوار ساڵی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکایە.