"دەبێت پابەندی ئارامی شاربن"

ئاسانکاری بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت

964+

ژوری هەوال

لە سلێمانی بڕیارێکی کاتی دەرچوو بۆ هاتنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و سەرچاوەیەک دەڵێت، گەر سەرپێچیان نەبێت دەستیان بەسەرداناگیرێت.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیاریان بۆ هاتووە رێگە بە هاتنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بدرێت و دەستیان بەسەردا نەگیرێت.

باسی لەوەکرد، لە کاتی چوونیان بۆ ناو مەفرەزەکان گەر هیچ سەرپێچیەکی نەبێت ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایە ئەوا رێگەی پێدەدرێت تێپەڕێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، لەمەودوا هاوکاریان دەکرێت و نابێت ئەوانیش سەرپێچی بکەن و ئەو رێکارانە بەردەوام دەبێت تا وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکیان لەبارەوە دەدات.

دوای چەندین جار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خاوەنەکانیان ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕیاردرا ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دوای زیاتر لە مانگێک بێنەوە سەر شەقامەکان و پابەندی ئارامی شارەکە بن.

دانانی مەفرەزە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەت...

دانانی مەفرەزە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەردەوامە