کێشەیان هەیە و ناتوانن مامەڵەکانتان رایی بکەن

بەبێ سەرە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سرۆچک مەکەن

964+

ژێوار خدر

ئەگەر پێشوتر سەرەت نەنوسیوە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سرۆچک مەکە، چونکە کێشە تەکنیکییەکەیان بە تەواوی چارەسەر نەکراوە و ناتوانن مامەڵەی هەموو کەسێک جێبەجێ بکەن ئەگەر زۆر پێویست نەبێت.

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سرۆچک ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و بە هاوڵاتییانی ناحیەکەی دەڵێت، کێشەی تەنکیکی فەرمانگەکەیان تا رادەیەک چارەسەربووە، بۆیە تەنیا دەتوانن ئیش بۆ ئەوهاوڵاتییانە بکەن،  کە پێشتر سەرەیان نوسیوە و بەیانی پێنجشەممە سەرەیان دێت.

دەشڵێت، تەنیا دەتوانن کار بۆ ئەو کەسانە بکەن، کە حاڵەتی زۆر پێویستییان هەیە، کە فەرمانبەر، پێشمەرگە یان نەخۆش بێت وداوای کارتی نیشتمانی لێکرابیت ئەویش بەشێوەیەکی سنوردار.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر بەیانی سەرەیان نەبێت سەردانیان نەکەن، چونکە ناتوانن ئیشیان بۆبکەن و پێویستە پابەندی  رێنماییەکان بن.

ناحیەی سرۆچک، یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سەیدسادق و ناوەندەکەی شارۆچکەی بەرزنجەیە، تاوەکو رێکەوتی 2.12.2007 سەر بە قەزای شارباژێڕ بووە، دواتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەزای سەیدسادق دروستکرا و لە دوو ناحیە پێکھات؛ کە ناحیەی سەیدسادق بوو کرایە ناوەندی قەزا و ناحیەی سرۆچک لە قەزای شارباژێر  دابڕێنرا و خرایە سەر قەزای سەیدسادق.

کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن

کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن