10 رۆژ بەردەوامدەبێ
پێشانگەیەکی کشتوکاڵی لە پاریس دەکرێتەوە و دەتوانن لە کوردستانەوە بچن
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژی 22.2.2025 تاوەکو 2.3.2025، لە پاریستی پایتەختی فەڕەنسا و لە بواری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری پێشانگەیەکی جیهانی بەڕێوەدەچێ، جوتیار و خاوەن کارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ناوی خۆیان ئاڕاستە بکەن و بچن.
زیاتر لە 50 ساڵە ئەو پێشانگایە بەردەوامە و گەشەی پێ دراوە، شوێنی کۆبوونەوەی هەموو بەناوبانگە سەرەکییەکانی جیهانی کشتوکاڵە بە بوارە جیاوازەکانییەوە، جوتیارانی ناوخۆیی و بەخێوكەران، سەندیکاكانی کشتوکاڵی و وەزارەتە جیاوازەکان بەشدار دەبن.
لەوێ نمایش و نیشاندانی بەرهەم و ئاژەڵی ماڵی و دەرەکی دەبینرێ، بەرپرسانی پێشانگەکە دەڵێن، نزیکەی هەزار پێشانگەری وڵاتانی جیاواز کۆدەکەنەوە، سەردانیکەرانی نمایشەکە دەتوانن (گا، گوێدرێژ، بەراز، بزن، سەگ، پشیلە، ئاژەڵی ماڵی و دەرەکی) ببینن، لەگەڵ دەیان رێکاری بەخێوکاری ئامێرەکانی چاندن و دەیان جۆری رووەک.
كێن ئەوانەی دەتوانن بەشداری تێدا بكەن؟
ـ خاوەنی كۆمپانیاكانی بازرگانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری
ـ مامۆستای بەشەكانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری
ـ بەرپرسانی سێكتەری كشتوكاڵ
ـ جوتیارە نمونەییەكان
ـ فرۆشیارانی بەرهەمەكانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری
ـ فرۆشیار و بازرگانانی ئامێرە كشتوكاڵییەكانمەرجە سەرەكییەكان:
ـ هەژماری بانكی
ـ پشتگیری كار