بۆ دوو ساڵى تر

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى تەمەنى کۆمیسیۆنى درێژ کردەوە

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دوو ساڵی تر تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى درێژکردەوە.

لە 7ـى 1ـى 2025 دەستپێدەکات و لە 6ـى 1ـى 2027 کۆتایى دێت.

کۆمیسیۆنەکە، 7ـى ئەم مانگە وادەى یاسایى بەسەرچوو، بەڵام کەمێک لەمەوبەر ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنەکە بۆ دوو ساڵ.

22.5.2024، پەرلەمانى عێراق بۆ دووەم جار تەمەنى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنەکەى بۆ شەش مانگ درێژکردەوە تاوەکو بتوانن سەرپەرشتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن، کە لە 20.10.2024 دت ئەنجامدرا.

پێشتر و بۆ یەکەمجار لە 22.11.2023، پەرلەمانى عێراق هەمواری یاساى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقى پەسند کرد، بەمەش تەمەنی کۆمیسیۆنەکە شەش مانگ درێژ کرایەوە.

ئەنجوومەنى کۆمسیاران لە نۆ ئەندام پێکدێن و ماوەى کارکردنیان چوار ساڵە، بەڵام ئەوە سێیەم جارە تەمەنیان درێژ دەکرێتەوە.

کۆمیسیۆن: هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ن...

کۆمیسیۆن: هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ناکەین