هاتوچۆ ئاسایى دەبێتەوە
کێشەى دەروازەى خابوور چارەسەر بوو
964+
وریا فەتاح
کێشە تەکنیکییەکانى دەروازەى خابوور چارەسەرکرا و دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلیش دەڵیت، هاتوچۆ ئاسایى دەبێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا، دەروازەى نیودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل بڵاوى کردەوە، بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک کێشەى تەکنیکى لە دەروازەى خابوور لە دیوى تورکیاوە دروستبووە و بەهۆیەوە کێشە بۆ ئەو گەشتیارانە دروستبوو کە دەیانویست بگەڕێنەوە دیوى هەرێم.
باسلەوەشکراوە، هەر لەسەرەتاى کێشەکەوە لەگەڵ دەروازەى خابوور لە دیوى تورکیاوە لەسەر هێڵ بوون بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە، ئەوانیش هەماهەنگ و خەمخۆر بوون بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە.
ئشکراشکراوە، لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارى تورکیاوە پێیان راگەیەنراوە کە کێشەکە چارەسەر بووە و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا هاتوچۆى گەشتیاران ئاسایى دەبێتەوە.
لە ئێوارەى رۆژى دووشەممەوە، بەهۆى ئەو کێشەیەوە هاتوچۆى گەشتیاران لە دەروازەکەوە کێشە و گرفتى بۆ دروستبوو، بەهۆیەوە بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ هاتوچۆ روویان لە دەروازەى سەرزێرێ کرد و ئەوانەى دیوى تورکیاش گەڕانەوە سلۆپى تا کێشەکە چارەسەر ببێت.