کۆمەڵێک هاوڵاتی لە پاسپۆرتی کۆیە لە چاوەڕوانی تەواو کردنی مامەڵەکانیان وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئەگەر زۆر پێویست نییە سەردانیان مەکەن
پاسپۆرتی کۆیە لۆدیان لەسەرە
964+
ژێوار خدر
ئەگەر زۆر پێویست نییە سەردانی پاسپۆرتی کۆیە مەکەن، ئەم ماوەیە سەریان قاڵە و پێویستییان بە هاوکارییە و مامەڵەیەکی زۆریان لایە.
سەرکەوت عوسمان، لێپرسراوی پاسپۆرتی کۆیە بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری پێشمەرگە، هێزە ئەمنی و فەرمانبەران، دەیانەوێت سیستمی بایۆمەتری ئەنجام بدەن و بۆ ئەوە پێویستییان بە دەرکردنی پاسپۆرتە، لۆدێکی زۆرمان بۆ دروستبووە، چونکە سیستمی پاسپۆرتیش بووە بە ئەلیکترۆنی و تەنیا یەک کارمەند تەواوی زانیاری و داتاکانی هاوڵاتییان تۆمار دەکات، ئەم پرۆسەیەش پێویستی بە 20 بۆ 25 خولەک دەبێت و ئەمەش وایکردووە رایی کردنی مامەڵەکان خاو ببێتەوە و نەتوانین مامەڵەیەکی زۆر وەربگرین.
وتیشی، داوا لە دانیشتووانی قەزای کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری دەکەین، ئەگەر پلانی سەفەر یان پێویست بوونیان بۆ پاسپۆرت دەرفەتی ئەوەیان پێ دەدات، چەند رۆژێک دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان دوای بخەن، تاوەکو ئەو قەرەباڵخی و لۆدە کەمتربێت و بێزار نەبن لە وەستانی سەرە وکاتیان بۆ بگەڕێتەوە .