بەلەمەکەیان وەرگەڕا بوو

تەرمى ئەو کچەى 5 رۆژ لەمەوبەر لە دەریاچەى حەمرین خنکا، دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى پێنج رۆژ لە خنکانى، تەرمى ئەو کچەى بەهۆى وەرگەڕانى بەلەمەکەیان لە دەریاچەى حەمرین خنکا بوو، دۆزرایەوە.

زاناى غەواس کە بە شێوەى خۆبەخش تەرمى خنکاوان دەردەهێنێتەوە بە 964ـى وت،”دواى پێنج رۆژ لە خنکانى، کەمێک لەمەوبەر تەرمى ئەو کچە 14 ساڵە دۆزرایەوە کە لە دەریاچەکەدا خنکا بوو”.

وەک باسى دەکات، چوار رۆژە لەگەڵ چەند خۆبەخشێکى دیکە لە دەیاچەکە بە دواى تەرمەکەیدا گەڕاون ، بەڵام کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

رووداوەکە رۆژى 3ـى ئەم مانگە روویدابوو، ئەوەش دواى ئەوەى خێزانێک بەمەبەستى گەشتکردن روویان لە دەریاچەکە کردبوو، بەڵام کاتێک لەوێ سوارى بەلەم دەبن، بەلەمەکە وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە کچێکى تەمەن 14 ساڵ دەخنکێت.

کچەکە ناوى (م.ع)ـە و خەڵکى شارەبانە.

دوای 12رۆژ لەخنکانی تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە

دوای 12رۆژ لەخنکانی تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە