خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان گردبوونەوە
دەرگای بینای پارێزگای سلێمانی داخرا
964+
دیلان محەمەد
بەهۆی گردبوونەوەی ژمارەیەكی زۆری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی، كە رێگەشیان داخستووە، بە ناچاری دەرگای بینای پارێزگا داخرا.
یەكێك لەوانەی گردبوونەتەوە، كە پیشەی پێشمەرگەیە، بە 964ی وت، داوا دەكەن پارێزگار بێتە پێش و كێشەكەیان چارەسەر بكەن.
یەكێكی دیكە لە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەڵێت، با چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن، چونكە ئەوان ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لێرە كڕیوە و لە دەرەوە نەیانهێناوە.
هەروەها وتیشی، بۆچی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنیان دا بەناوی بكەن و ئێستا جێبەجێی ناكەن.
هاوڵاتییەكی دیكەی بەشداری گردبوونەوەكە، بە تووڕەییەوە بۆ 964 قسەی كرد و وتی، ئەگەر ئاسایش بیانەوێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستبەسەردا بگرن، دەیسووتێنێت و نایەڵێت ئەوان بیبەن.
ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە كوردستان بووەتە كێشە، کە زۆرینەیان لە سلێمانین و بە مەلیكە و شاهینە ناسراون، دەمێكە ئەم بابەتە بووەتە كێشە لە نێوان ئیدارەی شارەكە و خاوەنەكانیان، كە بەناو ناكرێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا