گەڕێندرایەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتبوو

زیاتر لە دوو تۆن دەنکە هەناری خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

زیاتر لە دوو تۆن دەنکە هەناری خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیرا و گەڕێندرایەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتبوو.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025 لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی دوو تۆن و 180 کیلۆ دەنکە هەناری خراپبوودا”.

ئاماژەی بەوەش کرد،  دەنکە هەنارەکان شیاو نەبوون بۆ خواردن و یەکسەر گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.

مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.

نزیكه‌ى 7 تۆن كاڵه‌كى خراپ گه‌ڕاندرانه‌وه‌ ئێران

نزیكه‌ى 7 تۆن كاڵه‌كى خراپ گه‌ڕاندرانه‌وه‌ ئێران

مە‌رزی تە‌وێڵە‌ - شۆشمێ بووەتە گۆڕستانی باینجانی ئێر...

مە‌رزی تە‌وێڵە‌ - شۆشمێ بووەتە گۆڕستانی باینجانی ئێرانی