چەندی ناردووە؟

حكومەتی هەرێم: عێراق نیوەی پشكی هەرێمی لە بودجەی 2024 نەناردووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2024ی عێراق 20 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام حكومەتی عێراق تەنیا 10.7 تریلیۆنی ناردووە.

پەیجی فەرمی حكومەتی هەرێم، ئەمشەو دووشەممە 6.1.2025 لە راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكردەوە، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 زیاتر بووە لە 20.9 تریلیۆن دینار، بەڵام حکومەتی عێراق تەنیا نزیكەی 10.7 تریلیۆن دیناری ناردووە، كە بە گوێرەی رێژەی 12.6% لە پشكی هەرێم لە دوای رێككەوتنی سیاسی و پەسندكردنی بودجە، ئەو پارەیەی نێردراوە دەكاتە %6.4ی پشكی كوردستان.

وردەكاری زیاتر لە ڤیدیۆكەدا هەیە

حکومەت بودجەی ساڵی 2025ی بۆ پەڕلەمانی عێراق ناردەوە

حکومەت بودجەی ساڵی 2025ی بۆ پەڕلەمانی عێراق ناردەوە