له‌ به‌روارى باڵا

پێشمەرگەیەک مینی پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

پێشمەرگەیەک به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێک گیانى له‌ده‌ست دا و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منییش ده‌ڵێت، له‌ كاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركدا پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6  له‌ دەڤەری بەرواری باڵا لە نزیک گوندەکانی بێقولکێ و جدیدکێ روویداوه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ 964 پشتراستی کرده‌وه‌، ئەو پێشمەرگەیەی به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین گیانى له‌ده‌ستداوه‌ لەکاتی ئەرکی فەرمییدا بووە.

ناوى “محەمەد ئەحمەد موستەفا سورچی”یە و خەڵکی قه‌زاى ئاکرێیە و خێزاندارە و خاوەنی چوار کچە.

وتیشی “ئێستا تەرمەکەی لە رێگادایە بۆ پزیشکی دادی دهۆک بۆ پشکنین و دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌یه‌ك كارى لێكۆڵینه‌وه‌ى لەسەر رووداوەکە ده‌ستپێكردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دیمه‌نى ئه‌و كێڵگه‌ مینه‌ى به‌ شوان و مه‌ڕه‌كانى گ...

دیمه‌نى ئه‌و كێڵگه‌ مینه‌ى به‌ شوان و مه‌ڕه‌كانى گوندى عه‌لى میر ته‌قییه‌وه‌

ئاگره‌كه‌ى گوندى وڵاغڵو له‌ناو كێڵگه‌ى مینه‌كان كه...

ئاگره‌كه‌ى گوندى وڵاغڵو له‌ناو كێڵگه‌ى مینه‌كان كه‌وتووته‌وه‌