"ساڵى رابردوو زۆرترین رووداویان دروستكردووه‌"

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ رێكارى تووند له ‌به‌رامبه‌ر ماتۆڕسكیله‌كان ده‌گرێته‌به‌ر

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى له‌ ساڵى نوێدا ئه‌نجامدا و رووی له‌ ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ره‌كانى شار كرد، ئه‌وانه‌ى به‌ ناياسایی به‌كارى ده‌هێنن رێكارى تووندیان له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گرێته‌به‌ر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، قسه‌یان له‌سه‌ر شێوازی کارو رێکخستنی زیاتری سەنتەری شارو خزمەتکردنی زیاتری شۆفێران و هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بوو، دواى دیراسەکردنی وردی کۆی رووداوەکانی هاتووچۆش لە ساڵی رابردوو، بۆیان روون بووه‌وه‌ زۆرترین رووداوى ساڵى رابردوویان “ماتۆڕسکيل”ـەكان بوون، بۆیه‌ له‌ ساڵى نوێ رێكاره‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ردا تووندتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاری دا بە راسپاردنی سەرجەم بنکە و مەفرەزەکان لە هاتوچۆی ناوشار و قەزا و ناحیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، دیاردەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکێل بە شێوازی نایاسایی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

ئه‌وانه‌ى مۆڵەتی لێخوڕینیان نییه‌، ماتۆڕسکيله‌كانیان تۆمارنەکراوه‌، ئه‌وانه‌ش هۆیەکانی سەلامەتی لێخوڕین ره‌چاو ناكه‌ن، رێكاره‌كانى هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا، بوونی دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت و جامڕەش و لەزگە و بەکارهێنان بە نایاسایی، قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش رێكاری یاساییان هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ریاندا ده‌گرنه‌به‌ر.

دروستكردنى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڕاسته‌ى هاتوچۆ...

دروستكردنى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڕاسته‌ى هاتوچۆى بۆ ناو پارێزگاكه‌ گۆڕى

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات