لە دوای هاشتاگی هونەرمەندان بڕیار درا 

شانۆی رۆمانی لە کەرکوک دروست دەکرێت

964+

توانا نەقی

هونەرمەندانی کەرکوک کۆڵیان نەدا و هاشتاگیان دروست کرد و داویانکرد، سەرەنجام داواکەیان لەلایەن پارێزگاری ئەو شارەوە قبوڵکراو بڕیاردرا شانۆی رۆمانی کەرکوک دروست بکرێت.

ئەم بابەتە لەلایەن هونەرمەند نەژاد نەجمەوە جوڵێنرا دواتر و هەرزوو دەیان هونەرمەند لەکەرکوک و عێراق و کوردستان پشتیگیریان کرد و وتیان” بەڵێ بۆ دروستکردنی شانۆی رۆمانی کەرکوک”.

نەژاد نەجم هونەرمەند و شانۆکار بە 964ـی وت، ئەو بەڵێنەی پارێزگار پێمانی دابوو بۆ دروستکردنی شانۆی رۆمانی لە شاری کەرکوک جێبەجێ دەکرێت و داوای دیزاینی شانۆی رۆمانی لێکردم بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.

وتیشی، دوو ساڵە ئەو داوایەمان کردووە، بەڵام ئێستا لە ماوەی یەک رۆژدا و لە دوای پۆستێک کە ناوی دەیان هونەرمەندی کوردستان و کەرکوک و عێراق و تەنانەت ئەو هونەرمەندانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاشتاگمان راگەیاند پارێزگاری کەرکوک هاتە سەر خەت و یەکسەر بەڵێنی جێبەجێکردنی دا.

نەژاد ئاماژەی بەوەشکرد، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەمودەست پارچە زەیەک کە بۆ باخچە دەستنیشانکرابوو لە دەروازەی کەرکوک – سلێمانی دیاریکرد بۆ دروستکردنی شانۆی رۆمانی و ئێستا چاوەڕێ دەکەن ئێمە دیزاینەکەیان پێ بدەین و ئەوانیش دەست بە جێبەجێ کردنی بکەن.

شانۆی رۆمانی ئامادەکرا بۆ نمایشکردنی چالاکیە هونەرییە...

شانۆی رۆمانی ئامادەکرا بۆ نمایشکردنی چالاکیە هونەرییەکان