هه‌ولێر له شه‌ووڕۆژێكدا دوو یاریزانی گواسته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی هه‌نگاو محه‌مه‌دی به‌رگریكارى، واژوو كرد، دوای ئه‌وه‌ی شێركۆ كه‌ریمیشی گه‌ڕانده‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌ی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی شوبات بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزان هه‌نگاو محه‌مه‌د واژوو كرد، كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.
هه‌نگاو تا پێش گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌ی یاریزانان له یانه‌ی دهۆك یاری ده‌كرد، به‌ڵام یانه‌كه گرێبه‌ستی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌نگاو محه‌مه‌د، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه، وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی كوردستان له یانه‌ی هندرێن یاری ده‌كرد.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه دووه‌م گرێبه‌ستی یانه‌ی قه‌ڵا و مناره‌یه له ماوه‌ی شه‌ووڕۆژێكدا، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی شه‌ممه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شێركۆ كه‌ریمی هێرشبه‌ریشیان بۆ ریزه‌كانیان راگه‌یاند.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵده‌دات ریزه‌كانی رێكبخاته‌وه و به‌هێزتری بكات، چونكه ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق وه‌ك پێویست نییه، ئێستا تیپه‌كه له پله‌ی 17ی ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراقه و ته‌نیا 13 خاڵی هه‌یه.