رووی دەرەوەی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی کتێبخانەکە
زیاتر لە شەش هەزار خوێنەر
خوێنەرانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی ساڵی رابردوودا، زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس بەمەبەستی خوێندنەوەی کتێب سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانیان کردووە و بەراورد بە ساڵی پێشتر ژمارەی خوێنەران نزیکەی 50٪ کەمیکردووە.
کتێبخانەی گشتیی سلێمانی کار و چالاکییەکانی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 521 خوێنەری هەبووە و خوێنەران داوای سێ هەزار و 996 کێبی جۆراوجۆریان کردووە.
ژمارەی ئەو منداڵانەش کە چوونەتە بەشی منداڵانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی، یەک هەزار و 670 منداڵ بوون.
بەگوێرەی ئاماری کتێبخانەکە، لە ساڵی 2024ـدا 779 ژمارەی سپاردنی بەخشیوە بە بڵاوکراوەکان و بەشی گۆڤار و رۆژنامەکان پێشوازی لە 469 خوێنەر کردووە.
“زیاتر لە 33 باخچەی ساوایان و 21 قوتابخانەی بنەڕەتی و پێنج خوێندنگای ئامادەیی و دوو کۆلێژ سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانیان کردووە”، کتێبخانەی گشتیی سلێمانی وا دەڵێت.
سەردانکەرانی کتێبخانەی گشتی لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2023دا کەمتر لە 15 هەزار کەس بوون، زۆرینەی سەردانکەرانیشی لە رەگەزی مێ بوون.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 24 كتێبخانەی گشتی هەیە، كە زیاتر لە یەك ملیۆن سەرچاوە لە خۆدەگرن.