چه‌ند دیمه‌نێك له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌ى كاهو له سێگردكان... وێنه: ئەندام ئه‌حمه‌د
ساڵانه لانیكه‌م 10 هه‌زار تۆن به‌رهه‌میه‌تى
له سێگردكان وه‌رزى لێكردنه‌وه‌ى كاهو ده‌ستپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان ده‌ست به لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كاهو كراوه، كه به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ساڵانه لانیكه‌م نزیكه‌ى 10 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
تاوه‌كو ئێستا داتایه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستى كشتو‌كاڵى ئه‌م ناحیه‌یه نییه كه رێژه‌ى داچاندنى ساڵانه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه چه‌ند بێت، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى كگه زۆرترین كاهو به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى جوتیاران به‌هۆى زۆرى رێژه‌كه‌یه‌وه، به‌ته‌نیا له عه‌لوه‌كانى ته‌قته‌ق و كۆیه ساغ نابێته‌وه، به‌ڵكو بۆ پارێزگامكانى هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركه‌دوكیش ره‌وانه ده‌كرێت.
وتیشی “جگه له كاهو، به‌رهه‌مه‌كانى قه‌ڕنابیت، بڕۆلى و كه‌له‌رمیش له‌لایه‌ن جوتیاره‌كانیانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه زیاد له پێویستى ناوخۆى ناحیه‌كه‌مانه بۆیه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كرێن”.
به‌قسه‌ى سه‌باح حاجى عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى قه‌زاى ته‌قته‌ق، سێگردكان یه‌كێكه له‌و ناحیانه‌ى كه ساڵانه زۆرترین به‌رهه‌مى كاهۆى هه‌یه، كه جگه له‌ناو سه‌نته‌ر له زۆربه‌ى گونده‌كانیشی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌تایبه‌تیش له گوندى سێكانى.