سبەی تەندەر دەستپێدەکات
زانکۆی سلێمانی لە هەردوو کامپەکەی کۆمپانیای پاککەرەوەی دەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
زانکۆی سلێمانی، کۆمپانیای پاککەرەوەی دەوێت و لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئەو بوارەی کردووە، داوا دەکات بەشداری بکەن لە کەمکردنەوەیەکی نهێنی، کە سبەینی دووشەممە 6.1.2025 کارای دەکات.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەو بڵاوکراوەدا، کە وێنەیەکیان گەیاندووە بە 964، ئاماژەیان بەوە کردووە، کەمکردنەوەی نهێنی بۆ پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانی هەردوو کەمپی کۆن و نوێ و عەواڵی زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت.
زانکۆکە، داوا لە کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارەدا دەکات، کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، سبەینێ دووشەممە، بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەری پاککردنەوە، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەشی گرێبەستەکان بکەن.
بەپێی دوو نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، کە بە واژۆی دکتۆر کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی 6.1.2025 لە بەشی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات و دواکات بۆ گەڕانەوەی تەندەرەکان، ڕۆژی21 و 22 کانوونی دووەمی 2025 دەبێت.
هەر لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە دوای وادەی دیاریکراو، سندوقی تەندەر دادەخرێت و هیچ تەندەرێک وەرناگیرێتەوە و کردنەوەی سندوق و ئاشکراکردنی تەندەر بۆ کەمپی نوێ لە رۆژی 21 و کەمپی ناوشار و عەواڵیش لە رۆژی 22.1.2025 دەبێت.