گرافیک ؛ 964+
21 وڵات و په‌رله‌مان و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تین
ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمى دانیان به جینۆسایدكردنى ئێزدییه‌كان ناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و وڵات و په‌رله‌مان و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى، تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمى دانیان به جینۆسایدكردنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ناوه، ژماره‌یان 21 ناوه‌نده، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌م ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تی بوو كه له رۆژى 1.9.2014، به‌فه‌رمى كۆمه‌ڵكوژى دژ به ئێزدییه‌كانى به جینۆساید ناساند.
په‌رله‌مانى ئه‌وڕوپا له رۆژى 27.11.2014، ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا له رۆژى 15.3.2016، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌ریتانیا له رۆژى 20.4.2016، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانیاى ئیتتیحادى (بۆندستاگ) له رۆژى 19.1.2023 و په‌رله‌مانى سویسراش له رۆژى 17.12.2024.
هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رۆژى 1.9.2014، كۆمیسۆنى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رۆژى 27.3.2015، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا له رۆژى 16.6.2016، تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به تاوانكارییه‌كانى داعش سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رۆژى 10.5.2021، ئه‌و ئاژانس و رێكخراوانه‌ى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن كه له كاتى جیاوازدا جینۆسایدكردنه‌كه‌یان به فه‌رمى ناساندووه.
یه‌كگرتووى زانایانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیش له رۆژى 15.3.2016 جینۆسایدكردنى ئێزدییه‌كانى راگه‌یاند.
ئه‌و حكومه‌ت و هه‌رێمانه‌ش له جیهان، كه تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانیان به جینۆساید ناساندووه بریتین له حكومه‌تى به‌ریتانیا له رۆژى 1.8.2023، وڵاتى كه‌نه‌دا له رۆژى 17.6.2016، وڵاتى فه‌ڕه‌نسا له رۆژى 26.5.2016 ، ئۆسكتله‌ندا له رۆژى 23.3.2017، ئه‌رمینیا له رۆژى 17.1.2018، ئوستڕالیا له‌رۆژى 26.1.2018، هه‌رێمی كوردستان له رۆژى 3.8.2019، پورتوگال، له رۆژى 29.11.2019، عێراق له‌رێگه‌ى یاسای رزگاربووان له رۆژى 1.3.2021، هۆڵه‌ندا، له رۆژى 6.7.2021 و وڵاتی به‌لجیكاش له رۆژى 15.7.2021.
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوى به‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه رێكخراوێكه چاودێری دۆخى مافى مرۆڤ له سنوورى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كات.