هۆكارەكەی نادیارە

بەڕێوەبەرایەتيی کشتوکاڵی کەلار ھەڵوەشایەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتيی کشتوکاڵی کەلار ھەڵوەشاوەتەوە و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەکانی خراونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی گەرمیان.

ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی گەرمیان، بە 964ى وت،”لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی رابردوو، وەزارەتی کشتوکاڵ فەرمانێکی بۆ ناردین لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی کشتوکاڵی کەلار و خستنەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان”.

“ھەر بەو فەرمانە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلار کرایە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان و فەرمانبەرەکانیشی بەپێی بەشەکانیان دابەشکران”، ستار عەلی وای وت.

لەبارەی ھۆکاری ھەڵوەشانەوەی کشتوکاڵی کەلار ، ستار عەلى وتى،”گرفتى کەمى فەرمانبەریان هەبووە و ئەوە هۆکارەکەى بووە و ئێمەش فەرمانە وەزاییەکەمان جێبەجێ کردووە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کێشەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار چارەسەرکرا

کێشەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار چارەسەرکرا