سەرمای لەگەڵدایە و خۆتان داپۆشن
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ماوەیەکی زۆر بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشێکی سارد روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2024، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت و لەگەڵ بارینى نمە باران له ناوچە شاخاوییەکان و لە ناوچە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.
بۆ سبەی دووشەممەش، لە تەواوى ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمە بارانی پچر پچر دەبێت و لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت، پلە گەرماش چوار بۆ شەش پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی