بۆ وەرگرتنى موچە
قەرەباڵغییەکى زۆر لە بەردەم بانکەکان دروستبووە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
بەهۆى دابەشکردنى موچە، قەرەباڵغییەکى زۆر لەبەردەم بانکەکان دروستبووە، خانەنشینان و بە ساڵاچووان لە کاتژمێر شەش و حەوتى بەیانییەوە لەسەرەدا وەستاون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەى مانگى 11ـى ساڵى پار دابەشدەکرێت و خانەنشینانیش لەبەردەم بانک کۆبوونەتەوە بۆ وەرگرتنى موچەکانیان، بەڵام بەهۆى قەرەباڵغییەوە پاڵەپەستۆ و لۆدێکى زۆر دروستبووە.
ئەوان گلەیى دەکەن کە هەموو جارێک موچەیان دوادەکەوێت و هەر دەبێت بە زەحمەتەوە موچە وەربگرن و ماوەیەکى زۆر لە نۆرەدا بوەستن.
داوا دەکەن سیستمى کارتى بانکى کارى پێبکرێت بۆ ئەوەى چیتر لە نۆرەدا نەوەستن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح