لۆگۆى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلام له هه‌رێمی كوردستاندا.
له ساڵى 2024 دا
یه‌كێتی زانایان 14 فه‌تواى ده‌ركردووه و 522 کێشەشی بە سوڵح چارەسەر کردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی یەکێتی زانایان، له ساڵی 2024 دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواوه 14 فه‌تواى جۆراوجۆریان راگه‌یاندووه، هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا 522 كێشه‌یان به سوڵحكردن چاره‌سه‌ر كردووه.
ئاماره‌كه، هی ته‌واوى كار‌و چالاكییه‌كانى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانه له ساڵى رابردوو.
بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوا جگه له ده‌ركردنى 14 فه‌تواكه‌ى، هاوكات له‌رێگه‌ى لیژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان پێنج هه‌زار و 921 پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانیشین وه‌ڵام داوەتەوە، كه له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌زار 78 پرسیار له‌باره‌ى کێشەی میرات و زەویوزار و هه‌زار و 168 یش تایبه‌ت بووه به کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی و ده‌شڵێت “هه‌موومان چاره‌سه‌ر كردوون”.
پێشتر، د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وتەبێژی یه‌كێتى زانایان به 964ـى وتبوو، كێشه‌ى خێزانى یه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ى كه زۆرترین پرسیارى لێ دروستكراوه و بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ناردووه و ده‌شڵێت “پرسیاری شه‌رعى له بوارى خێزانى، كێشه‌ى نێوان هاوسه‌ره‌كان و جیابوونه‌وه، به‌شێكی زۆرى ئه‌و پرسیارانه بوونه”.
سه‌باره‌ت به‌و 522 كێشه‌یه‌ش كه له رێگه‌ى سوڵح و ئاشته‌واییه‌وه چاره‌سه‌ریان كردووه، بەشێک له كێشه‌كان کۆمەڵایەتی و خێزانی و بەشێکیان پەیوەست بوون بە کێشەی مامەڵە و میرات و زەویوزارو تەنانەت کێشەی خوێنداریش بووە.
لیژنەکانی فەتواى ئه‌م یه‌كێتییه‌تیه‌ش لە هەرێمی کوردستان سێ هه‌زار و 461 كێشه‌ى خێزانیان رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ماره‌یه‌شدا ئەو كێشانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەر و بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە هه‌زار و 340 حاڵەت.
یه‌كێشتى زانایان ده‌شڵێت، لە ماوەی ساڵى 2024 دا توانیویەتی 922 سیمینار‌و خول و وانەی زانستی و شەرعی ساز بکات و بەشداری 37 کۆنفرانسی زانستی و پیشەیی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بكات، لەگەڵ ئەوەش 98 توێژینەوە و بابەتی زانستی و رۆشنبیری بڵاوکردۆتەوە و 81 پەیام و پۆستەری سۆشیال میدیایی وەک دەربڕینی هەڵوێست و دیدگای یەکێتی زانایان هەبووە، سێ بەرهەمی چاپکراویشی کەوتۆتە بەردیدی خوێنەران.