بە سێ رۆژ موچەی خانەنشینان دابەش دەکەن

بانکی دەربەندیخان لەبەر قەرەباڵغی سەرەی داناوە و هەویە وەردەگرێت 

964+

توانا نەقی

بانکی دەربەندیخان لەبەر قەرەباڵغی سەرەی بۆ موچەخۆرانی خانەنشینان داناوە و هەر رۆژەو تا سێ رۆژ موچەی بەشێکیان دابەش دەکات، ئەمە جگە لەوەی دەبێت هەویەکانیان بخەنە سەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بانکی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بۆ دروست نەبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی لە رادەبەدەر و روونەدانی حاڵەتی نەخوازراو، بەم شێوەیە مووچە دابەشدەکرێت.

یەکشەممە 5.1.2025 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت (هەردوو وەجبەکە).

دووشەممە 6.1.2025 موچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

سێشەممە 7.1.2025 موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دێرینەکان و خانەنشینی ئەیلول دابەشدەکرێت.

بانکەکە ئەماژەی بەوەشکردووە، لەسەر داوای پاسەوانەکانی بانک، داواکارن لە هەموان کە شەوان یان ئێواران هەویە دانەنێنن و نەیەن بۆ بانک، رۆژی موچە لە کاتژمێر 7:30 بەیانی هەویە وەردەگیرێت و هەرکەسیش ناوی خوێندراوە و ئامادە نەبوو دووبارە دەخرێتە سەرەوە.

خانەنشینانی دەربەندیخان ئەگەر ئەمڕۆ سەردانی بانک نەکە...

خانەنشینانی دەربەندیخان ئەگەر ئەمڕۆ سەردانی بانک نەکەن بۆ فۆررمی زەوی دەبێت بچنە سلێمانی