ژمارەیەک شەرڤانی هەسەدە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
روانگەی سووری وا دەڵێت
شەڕی دوو رۆژی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان 101 کوژراوی لێکەتووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامە و لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 100 کەس لە هەردوولا کوژراون.
روانگەی سووری رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژانی هەینی و یەکشەممە، 101 کوژراو هەن کە 16ـیان ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکراتن و 85ـی دیکەشیان لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیان.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەکە راگەیاندووە، شەڕ و پێکدادانەکان لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی منبجن لە پارێزگای حەلەب.
نزیکەی مانگێکە دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد رووخاوە و لەو کاتەوە هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر هەسەدە و رۆژئاوای کوردستان چڕبوونەتەوە.