سبەی دابەشدەکرێت

سایلۆی هەولێر: ئەم هەفتەیە هەموو جوتیاران پارەی گەنمەکانیان پێدەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

سایلۆی هەولێر لە سبەی یەکشەممەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی جوتیاران و بەڕێوەبەری سایلۆی پارێزگاکەش دەڵێت، ئەم هەفەتەیە هەموو ئەو جوتیارانەی ماون پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە 964ـی وت، لەسەر ئاستی پارێزگاکە نزیکەی 600 جوتیار ماون پارەی گەنم وەربگرن و لە سبەینێوە 200 جوتیار دەتوانن بێن بۆ پارەکانیان.

سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی یەکشەمە، کە دەکاتە 5.1.2024، دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە 5211 تا زنجیرە 5300 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

هەر سبەینێ، لە زنجیرە 1101 تا 1200 چەکی پارە دەدرێت بەو جوتیارانەی کە گەنمەکەیان رادەستی سایلۆی کۆیە کردووە و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.

“⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت، یان بریکارنامەی (وەکالە) هەبێت، كە پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت،0 ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان”، سایلۆی هەولێر وا دەڵێت.

جوتیارانی هەولێر و کۆیە پەلە بکەن و بڕۆن چەکەکانتان وە...

جوتیارانی هەولێر و کۆیە پەلە بکەن و بڕۆن چەکەکانتان وەرگرن