عەلوەی نوێی سەوزە و میوە لە قوشتەپە
هێشتا بە فەرمی نەكراوەتەوە
گەورەترین عەلوەی سەوزە و میوە لە هەولێر دەکرێتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا عەلوەی هاوچەرخ بۆ سەوزە و میوە لە قەزای قوشتەپە بکرێتەوە، کە دەبێتە گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بژار مەلاخدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە، بە 964ـی وت، هەموو کارەکانی عەلوەکە تەواوکراوە و ئێستا دوکاندارەکان و بارهەڵگرەکان سەوزە و مێوەکانیان هێناوە و بازرگانی تێدادەکرێت، لە ماوەیەکی نزیکیشدا بە فەرمی بازاڕەکە دەکرێتەوە.
بازاڕەکە لەسەر رووبەری 47 دۆنم دروست کراوە و لە 115 عەلوە پێکهاتووە، کە رووبەری هەر عەلوەیەک 218 مەترە، هەروەها ئاو و کارەبای 24 کاتژمێر و سیستمی ئاگرکوژێنەوەی تێدایە، جیا لەوەش بازاڕەکە چێشتخانە و مزگەوتی تێدایە بۆ دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە.
بازاڕەکە لەلایەن کەرتی تایبەت بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و تێچووەکەی 22 ملیۆن دۆلارە.
جگە لەو عەلوەیە، لە هەولێر عەلوەیەكی دیكەش هەیە، كە سەرەكییە و دەكەوێتە رێگای گوێڕ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا