لە رێگەى پەنجەکانەوە شیعرێک دەخوێنێتەوە
برایل چ کارئاسانییەکى بۆ نابینایان کردووە؟
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ رۆژى جیهانى نوسینى برایلە و نابینایەکیش باس لەو کارئاسانییانە دەکات کە بەهۆى ئەو داهێنانەوە بۆیان فەراهەم بووە.
4ـى مانگى یەکى سەرەتاى هەموو ساڵێک، رۆژى جیهانى نووسینى برایڵە و ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونى لویس برایڵە، کە داهێنەرى نووسینى برایڵە.
نووسینى برایڵ یان زبر، نووسینێكی تایبهته به كهسانی نابینا و کەم بینا، ئاسانكاری و دهرفهتێكی ناوازهی بۆ نابینایان فهراههمكردووه بۆ ئهوهی له چێژی خوێندنهوهو نووسین بێبهش نهبن وهكو ههر كهسێكی ئاسایی ئاگاداری ههمووشتێك بن، ئەوەش لە رێگەى پەنجەدانان لەسەر نووسینەکە، واتا چۆن کەسێکى ئاسایى لە رێگەى چاوەکانییەوە نووسینێک دەخوێنێتەوە، ئاواش کەسێکى نابینا لە رێگەى پەنجەدانان لەسەر نووسینى برایڵ، خوێندنەوەى خۆى ئەنجام دەدات.
رێژنە رێبوار، خوێندکارى زانکۆ و نابینا، بە 964ـى وت،” لە رێگەى نوسینى برایلەوە ئاسانکارى زۆر بۆ نابینایان کراوە، هەم لە خوێندن و نوسین و تۆمارکردنى یاداشتەکان، هەم لە بابەتى جوانکار و کاروبارى ناوماڵ”.
رێژنە ئێستا خوێندکارى زمانى ئینگلیزییە لە زانکۆى سلێمانى و لە رێگەى برایلەوە وانەکانى دەخوێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح