لە سبەی ئێوارەوە

نزای خەڵک گیرابوو باران دەبارێت

964+

ژێوار خدر

پێدەچێت نزا و نوێژەبارانە بە کۆمەڵەکەی دوێنێ و پێرێ گیرابووبێت، چونکە لە سبەیەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکات و لەم دوو رۆژەشدا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن، بۆیە خۆتان بۆ سەرما ئامادە بکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزم دەبنەوە.

بەڵام سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکرا :

هەولێر:  13 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

بەفر و باران دەبارێت

بەفر و باران دەبارێت