زمانى نابینایانە
ئەمڕۆ رۆژى جیهانى نووسینى برایڵە
964+
وریا فەتاح
4ـى مانگى یەکى سەرەتاى هەموو ساڵێک، رۆژى جیهانى نووسینى برایڵە و ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونى لویس برایڵە، کە داهێنەرى نووسینى برایڵە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی خوێندنی برایل
نووسینى برایڵ یان زبر، نووسینێكی تایبه‌ته به كه‌سانی نابینا و کەم بینا، ئاسانكاری و ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌ی بۆ نابینایان فه‌راهه‌مكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له چێژی خوێندنه‌وه‌و نووسین بێبه‌ش نه‌بن وه‌كو هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ئاگاداری هه‌مووشتێك بن، ئەوەش لە رێگەى پەنجەدانان لەسەر نووسینەکە، واتا چۆن کەسێکى ئاسایى لە رێگەى چاوەکانییەوە نووسینێک دەخوێنێتەوە، ئاواش کەسێکى نابینا لە رێگەى پەنجەدانان لەسەر نووسینى برایڵ، خوێندنەوەى خۆى ئەنجام دەدات.
مێژووی رۆژی جیهانی برایڵ
زاراوەی “برایڵ” بە ناوی دروستکەرەکەیەوە ناونراوە، لویس برایڵ پیاوێکی فەرەنسی بوو کە لە منداڵی‌دا بینایی چاوەکانی لەدەست دا و لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە پەیمانگای شاهانەی گەنجانی نابینا لە فەرەنسا دەستى بە خوێندن کرد و لەوێ سیستمی خاڵە بەرزەکانی داڕشتووە کە دواجار بە برایڵ ناسرا.
سیستمهكه‌ی لویس برایڵ له شه‌ش خاڵی هه‌ڵتۆقیو پێكهاتووه، ئه‌م خاڵانە له دوو دێری ستوونیدا كه لاكێشه‌ك پێكدێنن و پۆلێنكراون، له كۆتایدا لویس توانی هه‌موو پیته‌كان به شێوه‌ی بارز یان زبر بنووسێت، به‌مه‌ش شێوازێك و زمانێكی نوێی نووسینی داهێنا، ناونرا نووسینی برایڵ به ناوی لویس بڕایله‌وه.
کارەکە به ته‌نیا به داهێنانی پیته‌كانی نووسینه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو لویس سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیته‌كانی نۆته‌ی مۆسیقاش دابنێت، ئه‌وه‌بوو له كۆتایی ته‌مه‌نیدا توانی ئه‌وه‌ش بكات.
ساڵى 1852 لویس بڕایل به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه كۆچی دوایی كرد، زمانی برایڵ وه‌ك زمانێك بۆ نووسین و خوێندنه‌وه تاساڵی 1918 ئاشكرا نه‌كرا دواتر له‌و ساڵه‌دا ئاشكرا كرا بوو، لێرەوە نووسینەکە بووەتە وه‌چه‌رخانێكی گرنگ بۆ نابینایان، به شێوه‌یه‌كی گشتی (نووسینی بڕایل) له هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه و ئێستا له هه‌موو جیهان هه‌ر به یه‌ك شێوه ئه‌نجام ده‌درێت.