لە نەخۆشخانەى سویدى لە هەولێر

ئاگر لە کۆگایەکى دابەشکردنى ئۆکسجین کەوتەوە

964+

وریا فەتاح

وتەبیژى بەرگرى شارستانى هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکى دابەشکردنى ئۆکسجین لە نە خۆشخانەى سویدى هەولێر کەوتەوە و رێگریکرا لە تەقینەوەى بوتڵەکان.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کۆگای دابەشکردنی ئۆکسجين لە نەخۆشخانەی سويدی لە هەولێر ئاگر کەوتەوە و بووە هۆی لەکارکەوتنی سيستەمی دابەشکردنی ئۆکسجين”.

وەک باسى دەکات، هەر زوو تيمەکانی  CBRNـى بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و رێگریانکرد لە تەقینەوەى بوتڵەکان و هەر رووداوێکى نەخوازراو.

لە بارەى زیانەکانیشەوە ئاشکراى کرد کە زیان تەنیا بەر بوتڵەکانى ئۆکسجین کەوتووە و دوو بوتڵ بەتاڵ بوونەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

CBRN، تیمێکى کیمیاییە لەناو بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێر بەشێکیان هەیە، لە حاڵەتى کەوتنەوەى ئاگرى تایبەت بە موادە کیمیاییەکان و ئۆکسجین و نایترۆجین و غاز و تەقینەوە، ئەو تیمە دەچن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى.

ئاگری دوکانەکانی شەقامی 100 مەتری کۆنترۆڵکرا

ئاگری دوکانەکانی شەقامی 100 مەتری کۆنترۆڵکرا