دوو منداڵ لە کەمپێکی زاخۆ سووتان

عەمار عەزیز

+964

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دوو خێوەتی کەمپی چەم مشکۆ لە قەزای زاخۆ ئاگرکەوتەوە، بەهۆیەوە دوو منداڵی ئاوارەی ئێزیدی سووتان.

فەیسەڵ عەلی، دانیشتووی کەمپی چەم مشکۆیە و ئاگاداری رووداوەکەیە بە تۆڕی 964ی وت، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان سێ بۆ شەش ساڵدایە، جگە لەمەش زیانی زۆر بەر هەر دوو خێوەتەکە کەوتووە.

باسی لەوەشکرد، لە دوای چەند خولەکێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
دەیان جەعفەر، بەرپرسی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان سەر بەحکومەتی هەرێم کە سەرپەرشتی هەموو کەمپەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دەکەن بۆ تۆڕی 964ی باسکرد، کە لەو رووداوە چوارخێوەت سووتان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوە بەپێی زانیاریەکانی بەهۆی شورتێکی کارەبا بووە.