ئەکتەری بەرنامەی بەرنامەیە
زاهیر عەلی تەندروستی ناجێگیرە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ماوەی چەند رۆژێکە هونەرمەند زاهیر عەلی، کە یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی بەرنامەی بەرنامە تەندروستی باش نییە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.
پشکۆ خەسرەو خوشکەزای زاهیر عەلی بە 964 وت، لە کۆتا رۆژی ساڵی 2024ەوە زاهیر عەلی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، لە ئێستادا بێهۆشە و لە ژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانەی شارە لە سلێمانی، پزیشکەکان دەیخەوێنن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی هەناسە و فشاری خوێنی بکەن”.
هاوکات ئاماژەیدا بەوەی، پزیشکەکان پێیان راگەیاندوون دۆخی تەندروستی بەرەو باشی دەچێت و هەوکردن هەیە لە جەستەیدا.
هونەرمەند زاهیر عەلی لەدایکبووی ساڵی 1945، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و رۆڵی هەیە لە چەندین فیلم و درامای کوردیدا.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح